بوون
من له رۆژی 27ی نه‌ورۆزی ساڵی 2004ی زایینی له شاری مه‌ریوان چاوم به ژیان پشکووت.. یه‌که‌مین و دووهه‌مین رۆژی ژیانم هیچم نه‌خواردوه و ئه‌م شیر نه‌خواردنه‌ی من، دایکمی تووشی دڵه‌راوکێ کردبوو که له به‌ر چێ هیچ ناخۆم.. ده‌ی جا خۆ به زۆر نیه برسیم نه‌بوو.. له رۆژی سێهه‌مه‌وه ده‌ستم کرد به شیر خواردن.. دواتر بێئه‌وه‌ی پرس و رایه‌ک به خۆم بکه‌ن له به‌ینی ئه‌و ناوانه‌ی که بۆیان هه‌لبژاردبووم؛ناویان لێ نام "ژیلوان". ژیلوان له ژیله‌مۆ وه هاتوه، ناوی چیایه‌که له بناری چوارتای کوردستانی باشوور، ناوێکی زه‌رده‌شتیه و به مانای جم و جووڵ و ئاگرپارێزه.. جیا له مانه‌ش دۆستێکی باوکم که ناوی "سالار"ه و رۆژی له دایک بوونی من و ئه‌و (نه‌ک ساڵی له دایک بوونمان)دوو رۆژی به‌ینه. ئه‌ویش نازناوی "ژیلوان"ه و دایک و بابم به خۆشه‌ویستی ئه‌ویشه‌وه ناویان لێ نام " ژیلوان".
دواتر دوای چه‌ند رۆژێک خه‌ته‌نه کرام.. هه‌ر چه‌ند زۆر ئێش و برینی بوو، به‌ڵام زووش چاک بوومه‌وه.. دوای چاک بوونه‌وه‌م نۆره‌ی کوتان(واکسن) یه‌ک له سه‌ر یه‌ک بوو..
.