بۆ دوورگه..
ئه‌م کاته‌و باش دوورگه گیان
چه‌نده‌م پێ خۆش بوو نامه جوانه‌که‌ت.. چه‌نده خۆشحاڵ بووم که هاوڕێیه‌کم دۆزیوه‌ته‌وه.. هه‌ر زۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆر حه‌زم کرد.. خۆزگه‌م به پشتی باوکت و به پشتی دایکت که به‌رده‌وام وای به کۆڵیانه‌وه و لێیان دوور ناکه‌ویته‌وه!! ئه‌ڵبه‌ت منیش وه‌ک تۆ رۆژگارێک ژیانم وه‌ها بوو.. به‌ڵام ئێستا من دوای شیر خواردنم گۆشتیش ده‌خۆم و گه‌وره بووم .. هه‌ر بۆیه جار و بار دایک و بابم به جێم دێڵن و ده‌ڕۆن به لای کاریانه‌وه ئه‌ی چۆن!!!
باسی جگه‌ره‌ی بابت کردوه ..ده‌بێ بڵێم: که منیش حه‌زم له جگه‌ره نیه ئاخر زۆر خراپه ته‌نانه‌ت به عمو زانیاریشم کوتوه.
جا نه‌ختێک زوو وه‌ره بۆ لامان با چوار فشه بکه‌ین !! ئاره‌زوو و ئاگرین و دایه‌ش بێنه...
جا من نه‌مزانی تۆ وای له پشتی ئاره‌زوودا بۆیه جار و بار ده‌چمه سه‌ر کۆڵی ئاره‌زوو ئه‌مه تۆی جیقه‌یه‌کت لێوه دێت.. داوای لێبووردنت لێ ده‌که‌م.. راستی ئه‌و قاپه بچووکه‌ی چێشت خواردنه‌ت که‌وچکه‌که‌ی لای ئاره‌زوو وه یان لای ناسره؟؟؟
هه‌م دیسان نامه‌ت بۆ ده‌نێرم ئیتر ناهێڵم بێ تاقه‌ت بیت.. زۆرم خۆش ده‌وێ یه‌که‌م هاوڕی چۆڵه‌وانیه‌که‌م..
ماچ ماچ ![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()


.