ئه‌مرۆژانه، هه‌نگی پرسیار له شانه‌ی میشکم دا هه‌نگوینیان کردوه.. بۆ نمونه ده‌پرسم له باوک و دایکم، منتان له کوێوه هێنا؟ جارێک هه‌ر به گاڵته پێیان گووتم له بازار..
دواتر هه‌ر پرسیم با منداڵێکی دیکه‌ش بسێنین؟ ئه‌وانیش پێیان گووتم؛ نه گیانه‌که‌م! ئێمه (که‌ژان و عه‌دنان) بیرمان کرده‌وه و ته‌مامان گرت که تۆ بهێنینه نێۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆمانه‌وه، ئه‌وه بوو هه‌ر کاممان تۆزێک له له‌شی خۆمان بۆ ئه‌م کاره دانا و تۆی لێ دروست بوو...
رۆژێکیان له باخچه‌ی ساوایان گووتم به منداڵه‌کان: ژن و پیاو فه‌رقیان نیه.. هه‌مووی منداڵه‌کان به ده‌م پێکه‌نینه‌وه وتیان: یه‌عنی ئێستا خاله و پیاوێک فه‌رقیان نیه. من کوتم: به‌ڵی. چونکا دایکم و باوکم وتویانه فه‌رقیان نیه.. به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر پێ ده‌که‌نین. پرسیارم له لا دروست بوه ئاخۆ بڵێی له چی دا فه‌رقیان هه‌بێ و بۆ یه‌کیان ناوی پیاوه و ئه‌وی دیکه‌یان ناوی ژنه؟؟؟
پرسیاری دیکه‌شم هه‌یه، وه‌ک خوا چۆنه، که له باخچه‌ی ساوایان دا ده‌ڵێن:خدا را دعا کنید؟؟؟