خۆم و دوورگه و جه‌ماعه‌ت

هه‌ر له ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵیه‌وه رۆشتوومه‌ته باخچه‌ی ساوایان. یه‌که‌مین باخچه که رۆشتم وه‌ک زۆربه‌ی منداڵان، به لامه‌وه ناخۆش بوو.. هه‌ر که رووم له باخچه ده‌کرد ئیتر هه‌ر گریان بوو به‌شم.. به‌ڵام دوای تۆزیک ژیر ده‌بوومه‌وه و ده‌ستم ده‌کرد به یاری له گه‌ل منداڵانی تر.. ئێستا وام لی هاتووه ئه‌گه‌ر رۆژێک نه‌ڕۆم بۆ باخچه، ئه‌و رۆژه ناخۆشترین رۆژمه.. له‌م ماوه‌ی سێ ساله‌ی ژیانم له باخچه گه‌لێ شتی به سوود فێر بووم.. له شێعر و نه‌قاشی و شته ئاسایه‌کانی بیرکاری بگره تا وشه‌ی ئینگلیزی و ئایه‌ت و سووره‌تی عه‌ره‌بی.. جیا له‌مانه‌ش گه‌لێ دۆستی باشم په‌یدا کردوه.. که زۆریش خۆشم ده‌وێن.. ئێستا ماوه‌ی دوو ساڵه واین له شاری ورمێ.. لێره‌ش گه‌لێ دۆستم په‌یدا کردوه.. دۆستانی پارم که له باخچه‌یه‌کی تر بووم ئه‌مانه بوون "موحه‌مه‌دسادق،موبین،عه‌سه‌ل..." دۆستانی ئه‌م ساڵم ئه‌مانه‌ن"حوسه‌ین، موبین ، پارسا و ئه‌میر حوسه‌ین.."
ئیتر هه‌رچی له خۆشیه‌کانی باخچه بڵێم هێشتا که‌مه.. سه‌ر له به‌یانی وه‌رزش ده‌که‌ین ناشتامان پێ ده‌ده‌ن، دواتر ده‌ست ده‌که‌ین به به‌رنامه‌ی ئه‌و رۆژه‌مان وه‌ک شێعر، نه‌قاشی یان خه‌میربازی و ... دواتر پێش نیوه‌ڕۆ شتێکمان پێ ده‌ده‌ن که پێی ده‌ڵێن "میان وعده" بۆ نیوه‌ڕۆش چێشت و خواردن ده‌خۆین و دواتر به فڵچه ده‌م و دیانمان خاوین ده‌که‌ینه‌وه.. دواتر باب و دایکان دێن له دومان...
پێشتر مانگانه‌ی باخچه هه‌رزان بوو!! به‌ڵام ئه‌مساڵ 33هه‌زار تمه‌نه..
ئیتر به‌سه!! ئه‌گه‌ر شتی تر هاته‌وه بیرم ده‌ینووسم..
1.دوورگه گیان! بڕوا بکه مندال له زگی دایکیه‌وه هیچ فێر نابێ تا کوو نه‌یه‌ته سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه و چاو له گه‌وره‌کان نه‌کات.. ئه‌وه‌ش بزانه منیش له تۆ کوردترم به‌ڵام بار و دۆخ و تێکه‌ڵی له گه‌ل فارسه‌کان و توورکه‌کان دا فێری فارسی کردم .. ئه‌و وشه‌ی "عمو"یه‌ش به‌س به عمو زانیار ده‌ڵێم چوونکا خۆیی پێی خۆشه هه‌رچه‌نده عمو زانیار کورده و خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌یه.. به‌ڵام پێی خۆشه له بریتی "مامه" پێی بڵێم "عمو"که وشه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌بیه… من چی بکه‌م.. عمو زانیار وتوویه‌تی بێژم عمو زانیار
ئاگرین ده‌ناسم به‌ڵام مامه ئارام کێیه؟ نایناسم؟
قوربانت بم جارێ لای تۆ خۆش.. دیسانه‌وه ماچ ماچ.. به‌ڵام ماچه‌کانی جاری پێش‌و هه‌ر به دڵم نه‌بوون چوونکا ناسر پشتی ئارقی کردبوو هه‌موویان سوێر بوون..
2. کاکه‌سه‌لاح گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێ که ده‌تهه‌وێ ماڵه قۆچه‌م بۆ ساز بکه‌یت. من پێم خۆشه بیکه‌یت به شرک و که‌ره‌کی و ئه‌ژدیها و ڤیوناش..
3. فریشته‌ی خۆشه‌ویست، کورته نامه‌ی بۆ عه‌دێ گیان ناردوه و داوای کردوه ببێت به هاوڕێم.. له پێشا وتم نا! دواتر بیرم لێ کرده‌وه وتم :" فریشته‌خانم، ئا .. ئا .. باش.. باش"
تێبینی:" ئه‌و ره‌سته و وشانه‌ی که به ره‌نگی سوور داده‌نرێن، ده‌قا و ده‌ق قسه‌ی ژیلوانه"